کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بیانووی لێدانی کانگا لە نزیک سنە زەویی کشتوکاڵیی خەڵک زەوت دەکرێت

12:10 - 25 خەرمانان 2722

لە نزیک شاری سنە، زەویی کشتوکاڵیی هاووڵاتییان و زەوییەکانی دەوروبەری کێوی "کۆرکۆرە" بە بیانووی لێدانی کانگا لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە خەریکە لەنێو دەچن.

هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە لەو بارەوە دەڵێن کە کەسانێک بە بەرنامە لە ئیسفەهانەوە هێندراون تا بە بیانووی دروستکردنی کانگا، زەوییەکان داگیر بکەن و ژینگەی ناوچەکە تێک بدەن.

خەڵک هەروەها دەڵێن هەموو کێوەکانیان کاناڵبەندی و خشتەبەندی کردووە و بەو شێوەیە دەیانهەوێت سروشتی ناوچەکە تێک بدەن و خەڵک لەسەر زەوییەکانیان دەر بکەن.

خەڵک هەروەها باسیان لەوە کردووە کە ئەگەر ئەم هەوڵە بەو چەشنە بڕواتە پێش، ناچار دەبن زەوییەکانیان جێ بهێڵن.

هاووڵاتییان داواشیان لە هەموو لایەک کردووە کە ناڕەزایەتی دەرببڕن و ئیزن نەدرێت پرۆژەی ئەو کەسانە سەر بگرێت.