کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەهاباد لە ئاستی پارێزگای "ورمێـ"ـدا بۆ نەخوێندەواری پلەی دووهەمی هەیە

12:13 - 25 خەرمانان 2722

"لوقمان پیرۆتی" سەرۆکی ئیدارەی پەروەردەی ڕێژیم لە مەهاباد وتوویەتی کە شاری مەهاباد بە ٨ هەزار و ٦٧٥ کەس قوتابی، دوای شاری "خۆی" زۆرترین ڕێژەی نەخوێندەواریی هەیە.

ناوبراو وتوویەتی لە ئاستی پارێزگای "ورمێـ"ـدا سەبارەت بە نەخوێندەواری، شاری خۆی پلەی یەکەم و شاری مەهاباد پلەی دووەمی هەیە.

ئاستی نەخوێندەواری لە شاری مەهاباد لە تەمەنی دە ساڵی تا تەمەنی ٤١ ساڵییە و لە ٨ هەزار و ٦٧٥ کەس، ٦ هەزار و ٩٧٥ کەسیان ژن و ئەوانی تر پیاون.

زۆربەی ئەو ڕێژە نەخوێندەوارییە ناوچە پەراوێزنشینەکانی شار وەکوو زەوییەکانی شارەداری و باغی شایەگان لەخۆ دەگرێ.