کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینی دژی ڕێژیمی ئێران سکاڵایان لە دادگای لاهە کرد

12:15 - 25 خەرمانان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەرمانان ئەنجومەنی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکەی موسافربەریی "ئۆکراینـ"ـی دژی ڕێژیمی ئێران، سکاڵایان لە دادگای کەیفەریی لاهە کرد.

ئەو ئەنجوومەنە داوای لە دادگای لاهە کردووە لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسییەی قوربانییانی ئەو فڕۆکەیە بکات.

بنەماڵەی قوربانییان، کرانەئامانجی ئەو فڕۆکەیە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانیان بە جینایەت دژی مرۆڤایەتی و جینایەتێکی جەنگی وەسف کردووە.

فڕۆکەیەکی موسافربەری لە جۆری بوئینگی ٧٣٧ سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئۆکراین، لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بە مووشەکی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران کرایە ئامانج و لە ئاکامدا ١٧٦ کەس لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە گیانیان لەدەست دا.