کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ساڵڕۆژی تێرۆر میکونۆس چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

19:15 - 25 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە جادەی "وڵیاوا"ی ناوچەی "سەیرانبەند" سەر بە شاری بانە بەبۆنەی ٣٠ـەمین سەڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها ڕۆڵەکانی دێموکرات لە گوندی "قاراوا" و شوێنی هاتنەژوورەوەی "کەرێزە" لە ناوچەی "تورجانـ"ـی شاری سەقز بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات سەرەڕای بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمانی ڕێز و وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.