کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی خۆسووتاندنی دەستگێرێکی سنەیی بەهۆی گوشاری مەئموورانی شارەداری

12:03 - 12 خەرمانان 2722

ڕۆژی هەینی ١١ی خەرمانان، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە مەئموورانی شارەداری سنە، هەوڵی ئەزیەت و ئازاری دەستگێرێکی خەڵکی ئەو شارە دەدەن ئەو دەستگێرە هەوڵی خۆسووتاندنی خۆی دەدات.

ئەو هاووڵاتییە بە ڕژاندنی بێنزین بەسەر خۆیدا، هەوڵی خوسووتاندنی دەدات بەڵام هاووڵاتییان پێشی پێدەگرن و ئیزنی خۆسووتاندنی پێنادەن.

ئەو دەستگێرە لەمەڕ نارەزایەتیی دەربڕین بە کۆکردنەوەی شتومەکەکەی لەلایەن مەئموورانی شارەدارییەوە، هەوڵی خۆسووتاندنی داوە.

ئەو ڕووداوە لە بێلورای "پاسداران" و لە بەرانبەر زانکۆی "کوردستان" ڕووی داوە.

بارودۆخی ناڵەباری ئابووری و نەبوونی هەڵی کار گرینگترین هۆکار بۆ دەستگێڕەکان لە کوردستان.