کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ژینا ئەمینی" بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

12:21 - 26 خەرمانان 2722

"ژینا ئەمینی" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی  ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی ڕێژیمەوە لە تاران درایە بەر لێدان و چووبووە کۆما، نیوەڕۆی هەینی ٢٥ی خەرمانان لە نەخۆشخانەی "کەسرای" شاری تاران بەهۆشیاری  قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە ژینا ئەمینی لە کاتی دەسبەسەرکران بە باتۆم درابووە بەر لێدان و سەری بە سەختی بریندار ببوو.
ژینا لەدوای گواستنەوەی بۆ گرتنگە، باری تەندروستیی تێک دەچێت و بە ئامبوڵانس دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی "کەسرا" لە تاران و پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا گیانی لەدست دا.

جێگای ئاماژەیە، ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم، هەڕەشەیان لە بنەماڵەی "ئەمینی" کردووە کە نابێت بە هیچ شێوە لەو بارەوە لەگەڵ میدیای بیانی قسە بکەن.