کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

12:33 - 26 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی ورمێ، بۆکان، سنە، بانە، پیرانشار و مەهاباد بەبۆنەی ۲٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی تێرۆری ڕێبەری شەهید دوکتور سادق  شەرەفکەندی و هاوڕێیانی چالاکیی بەرینی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب لە شارەکانی ورمێ، بۆکان، سنە، بانە و پیرانشار، بەبۆنەی یادی ٣٠ ساڵەی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بەدەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران، چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاویان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە لە شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە:
مەهاباد، جادەی قوزلقوپی، قەرەقشڵاخ، جادەی قجیاوا، خوڕخوڕە، ناوچەی شامات
پیرانشار، مزگەوتی حاجی غەڵدە، نێو گوندی کانی مەلا، خۆرینج، دیواری پاسگای ئینتیزامیی گوندی لەگبن، گوندی دەشتی قۆڕێ، شیرکەتی نەفتی لەگبن، قوتابخانەی حاجی غەڵدە گەرگوولی سەرێ، شارۆچکەی پەسوێ، مەیدانی ئازادی، گەڕەکی ١٠١، شەقامی ئاشیانه، کۆنە خانێ.

بۆکان: نێو شاری بۆکان، سەیرانگای کێوە ڕەش، گوندەکانی نۆبار، قەرەکەند، سێوەدینی سەرێ و خوارێ، عەزیز کەند، سەدرئاباد، کانی ڕەش، باغچە.