کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات لە "هەوشار" کۆچی دوایی کرد

12:56 - 26 خەرمانان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک "حوسێن ئوستادی" ئەندامی لەمێژینە و چالاکی حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی "قۆزلوو"ی سەر بە ناوچەی "هەوشار"، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "حوسێن" کاتی خۆی لە هێزی "بەرگری میللیـ"ـدا چەکی پارێزگاری و بەرگری لە خاک و گەل و  نیشتمانەکەی لە شان کردووە.

کاک "حوسێن ئوستادی" چەندین جار لەسەر بیر و بڕوای بە ڕێبازی دێموکرات و کوردایەتی، لەلایەن ناوەندە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە بانگهێشت و ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای گەرمی خەڵکی ناوچەکە و لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.