کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمساڵ دابینکردنی پێداویستی قوتابییان بۆ بنەماڵەکان زۆی ئەستەمتر بووەتەوە

12:05 - 12 خەرمانان 2722

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی حیزبی دێموکرات گەیشتووە، ئەمساڵ لە کوردستان و ئێران بۆ کڕینی کەلوپەلی قوتابییانی پۆلی یەکی سەرەتایی، ١ ملیۆن و٢٠٠ هەزار تمەن پارە پێویستە.

بە ئەو بڕە پارەیە تەنیا دەتوانرێت کەوپەلی هەرزان بکڕدرێت.

سەرەڕای ئەم تێچووە زۆرە، قوتابخانەکانیش بۆ تۆمارکردن و ناونووسیی قوتابییان کەمتر لە ۲۰۰ هەزار تمەن وەرناگرن و تا پارەکەش نەدرێی قوتابییان ناتوانن وانەکانیان بخوێنن و ڕوو لە قوتابخانەکان بکەن.

ئەم تێچووە زۆرە بۆ خوێندن لەکاتێکدایە کە دۆخی بنەماڵەکان بەهۆی گوشاری ئابووریی و بژێوی گوزەرانی ژیان زۆر نالەبارە.