کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕێوڕەسمی ناشتنی "ژینا ئەمینیـ"ـدا هێزەکانی ڕێژیم هێرشیان کردە سەر خەڵک

19:26 - 26 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی "ژینا ئەمینی"، هێزەکانی ڕێژیم هێرشیان کردە سەر خەڵک و چەندین کەس بریندار بوون.

لەبەر دەرگای فەرمانداریی شاری سەقز هێزەکانی ڕێژیم هێرشیان کردە سەر ئەو خەڵکەی کە بۆ ڕێوڕەسمی ناشتن و بەخاکسپاردنی "ژینا ئەمینی" کۆ ببوونەوە.

هێزەکانی ڕێژیم بە بەکارهێنانی فیشەکی ساچمەیی و گازی فرمێسکڕێژ ویستوویانە کە بڵاوە بە خەڵکی ناڕازی بکەن و لەو پەیوەندییەدا چەندین کەس بریندار بوونە.

ڕێژیم بە بەکارهێنانی توندوتیژی و سەرکوت، لە هەوڵی ئەوەدایە کە ڕێگا لە دەنگی ناڕازی و تەشەنەکردنی ناڕەزایەتییەکان بگرێت. 

هەر لەو پەیوەندییەدا هێڵی ئینتێرنێت و تەلەفوون لە شاری سەقز پچڕاوە و ڕێگا لە پەیوەندیی هاووڵاتییان پێکەوە گیراوە.