ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی خەرمانان پارتی "ماف و ئازادی"( HAKPAR) لە ئانكارا سەبارت بە گیانلەدەستدانی "مەهسا ئەمینی" (ژینا) بە دەستی مەئموورانی گەشتی ئیرشادی ڕێژیم لە تاران کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
ناڕازییان لەو کۆبوونەوەیەدا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هەوڵەی مەئموورانی ڕێژیم ئەو تاوانەیان مەحکووم کرد.
گیانلەدەستدانی ژینا بەهۆی لێدانی مەئموورانی ڕێژیم دەنگداوەیەکی زۆری لە میدیاکانی جیهاندا لێ کەوتەوە.