کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێمیناری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان لە مەڵبەندی ٣ی کوردستان

19:36 - 26 خەرمانان 2722

ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە "جێژنیکان"، مەڵبەندی ٣ی کوردستان، سێمینارێکی تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی بەڕێوە چوو.

دەسپێکی سێمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

لەو سمینارەدا بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، ، کادر، پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەشدار بوون.

دواتر لەلایەن دوکتور "میرۆ عەلیار" باسێکی تێروتەسەل لەسەر ٢٦ی خەرمانان ساڵڕۆژی تێرۆرکردنی دوکتور "سادق" و هاوڕێیانی لە ڕێستورانی "میکونۆسـ"ـی "بێرلین" پێتەختی وڵاتی ئاڵمان پێشکەشی بەشداربووان کرا. 

دوکتور "میرۆ" لە وتەکانیدا باسی چۆنییەتی تێرۆرکرانی دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی کرد.

دواتر پڕژایە سەر ئەو بابەتە کە هەر ساڵ حیزبی دێموکرات ساڵڕۆژی ئەو تێرۆرەی زۆر بە داخ و کەسەرەوە یاد کردووەتەوە؛ بەڵام ئەمساڵ ساڵێکی جیاواز بووە بۆ ئەو یادە؛ چوونکە حیزبی دێموکرات یەکی گرتووەتەوە و بەو یەکگرتنەوەیە شادی لە دڵی خەڵکدا دەگەڕێ و بەو هەڵوێستە پیرۆز و مێژووییە دڵی شەهیدانمان بەتایبەت ڕێبەرانی شەهیدمان شاد کردووە.

پاشان بەشداربووان ڕاو تێبینیی خۆیان سەبارەت بە سێمینارەکە دەربڕی.