کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەشتەگی "مەهسا ئەمینی" (ژینا) لە جیهاندا ڕێکۆردی شکاند

13:36 - 27 خەرمانان 2722

بەدوای ئەوەیکە ژینا بەهۆی لێدانی هێزەکانی گەشتی ئیرشادی ڕێژیم گیانی لەدەست دا، هەشتەگێک سەبارەت بە ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی گشتیی خەڵک لە کوردستان و ئێران لە توییتێر بەڕێوە چوو.

ئەو هەشتەکە لە توییتێردا هەتا بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە دوو ملیۆن ترەندی تێپەڕ کرد و لە جیهاندا وەک سەرنجڕاکێشترین هەشتەگ هاتە ئەژمار و ڕێکۆردی هەشتەکی "اعدام نکنید" کە ساڵی ١٣٩٩ بەڕێوە چووبوو شکاند.

گیانلەدەستدانی ژینا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکی زۆری لەنێوخۆ و دەرەوە لێکەوتەوە و بەکارهێنەران بەشێوازی جۆراجۆر ئەو کارەی ڕێژیمی ئێرانیان شەرمەزار کرد.