![](/content/upload/1/news/55563_w920.jpg)
پێنج هەزار بەرپرسی سەربازیی ئیسرائیل لە نامەیەکدا ڕوو بە جەو بایدن، سەرکۆماری ئەمریکا دەڵێن: "باشترین ڕێگەچارە بۆ هەڕەشە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕێکاری سەربازییە".
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "فاکس نیوز"، پێنج هەزار بەرپرسی ئەمنییەتیی و سەربازیی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانان لە نامەیەکدا بۆ جەو بایدن سەرکۆماری ئەمریکا، داوایان لە ناوبراو کردووە کە، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕابوەستێنێ و تەنیا ڕێگەچارە بۆ پێشگرتن لە هەڕەشە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕێکاری سەربازییە و نابێ ئیزن بە ڕێژیمێکی تێرۆریست وەکوو ئێران بدرێ کە ببیتە خاوەن چەکی ناوکیی.
لە بەشێکی دیکە لەو نامەیەدا سەرەڕای گلەیی و گازندەی بەرپرسانی ئیسرائیلی ڕوو بە بایدن ڕایانگەیاند کە ئەو ڕێککەوتنە نوێیە، پارە بڵۆکەکراوەکانی رێژیمی ئێران ئازاد دەکات و رێژیمی ئێران تەنیا بە مەبەستی کردەوەی تێرۆریستی لەو پارەیە کەڵک وەردەگرێ و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر تووشی ناسەقامگیری دەکات.