کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی پیلانەکانی ڕێژیم دژی خەڵکی کوردستان

13:27 - 12 خەرمانان 2722

لەدرێژەی پیلانە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران دژی خەڵکی کوردستان و ئاژاوەنانەوەی سپای پاسداران شەڕ وتێکهەڵچوونێک لەنێوان دانیشتووانی شەهرەکی مەنگووڕان و کۆنەخانێ هاتۆتە ئاراوە.

لەو پێوەندییەدا  لە پارکی "نیلووفەر"ی پیرانشار شەڕ لە نێوان کۆمەڵێک جاش و بەکرێگیراوی ڕێژیم لەگەڵ خەڵكی ئاسایی دروست دەبێت و هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانیش پشتیوانی لە جاشەکان دەکەن و هێرش دەکەنە سەر خەڵک.

هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لەو نێوانەدا خەڵکیان بەگژ یەکتردا کردووە تەنیا پاڵپشتییان لە جاش و خۆفرۆشەکان کردووە و خەڵکی دیکەی مەدەنییان داوەتە بەر لێدان و ئازار و ئەشکەنجە. 

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام بۆ ئاژاوە نانەوە و دووبەرەکی دروستکردن لە نێوان خەڵکی شارەکانی کوردستاندا هەموو هەوڵێکیان داوە و هەموو جۆرە پیلانێک دژی خەڵکی کوردستان بەڕێوە دەبەن.