![](/content/upload/1/gallery/55829_w920.jpg)
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا دەفتەری پشتیوانیی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانیان لە فڕۆکەخانەی "دەمێشقـ"ـی سووریە کردە ئامانج.
هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە دەفتەری پشتیوانیی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دەمێشق کردووەتە ئامانج و لە ئاکامدا سەرەڕای گەیاندنی خەسارێکی گەورە بەو مۆڵگەیەی ڕێژیمی ئێران ٥ سەربازی سووری لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کوژراون.
هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە هەروەها لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند کە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل دەفتەری پشتیوانیی باڵی "دەمێشقـ"ـی سپای لوبنان کە سەر بە هێزەکانی سپای قودسی ڕێژیمی ئێرانە کردووەتە ئامانج و خەسارێکی گەورەی گەیاندووەتە ئەو مۆڵگەیەی ڕێژیمی ئێران.
پێویستە بگوترێ کە ئیسرائیل ئەو هێرشەگەلە تەنیا بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە و پێشگرتن لە بوونی سەبازیی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئەو ڕێژیمە لە نزیک سنوورەکانیەوە و هەروەها ڕووبەڕوووبوونەوە لەگەڵ کۆگا چەکوچۆڵییەکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە خاکی "سووریە"دا مۆڵگەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە دەکاتە ئامانج.