کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزب چالاکییان بەرێوە برد

13:22 - 12 خەرمانان 2722

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ۱۰ لەسەر ۱۱ی خەرمانانی ۱۴۰۱ی هەتاوی پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی مەهاباد لە گوندی "قەرەقشڵاق" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، چالاکییان بەڕێوە برد.

لە چالاکییەکەدا ئەوان بە چەک و ڕەختی پێشمەرگانەوە بەناو خەڵکی گوندی "قەرەقشڵاقـ"ـدا جەولەیان لێداوە و جێژنی یەکڕیزی و یەکگرتنەوەیان لە خەڵک پیرۆزبایی کردووە.

ئەو هەڵمەت و چالاکییە ئاشکرایەی پێشمەرگەکانی شار لەنێو خەڵکدا وێڕای بوێریی ڕۆڵەکانی گەل و پیرۆزبایی لە خەڵک، زەبرێکی دیکەی لە جەستەی دوژمنی غەددار داوە و بووەتە مایەی دڵخۆشی خەڵکی گوند و ناوچەکە.