کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتن لە شارەکانی کوردستان دەستی پێ کرد

10:57 - 28 خەرمانان 2722

دوابەدوای بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتن بەنیسبەت کوژرانی حکووومەتیی ژینا ئەمینی، مانگرتن لە شارەکانی کوردستان دەستی پێ کرد.

تاکوو ئێستا خەڵک لە شارەکانی سەقز، بۆکان، سنە، مەریوان، جوانڕۆ، مەهاباد و ورمێ، بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان و مانەوە لە ماڵەکانیان، قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینییان مەحکووم کردووە.

ئەم هەواڵە بەڕۆژ دەبێتەوە.