ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت بەردەوامبوونی خەڵک لە داواکارییە ڕەواکانیان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:
ئاگاداری
بە ئاگاداریی خەڵکی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەیەنین کە مانگرتنی گشتیی ئەمڕۆ ٢٨ی خەرمانان لە کوردستان، تەنگی بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەڵچنیوە و تەواو نیگەرانی کردووە و هەر بەم پێیە کەوتووەتە بیری تۆڵەکردنەوە لە خەڵکی کوردستان و دەیهەوێ ڕێپێوانی هێمنانەی خەڵک بەرەو ئاقاری توندوتیژی ببا، هەر بۆیە داواکارین وێڕای بەردەوامبوونتان لەسەر داواکارییە ڕەواکانتان، لەسەر هەست بن و بە وریایی و ئاگاییەوە پیلانە نگریسەکانی ڕێژیم پووچەڵ بکەنەوە.
ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی