کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

موقتەدا سەدر: دەبێ زیارەتکارانی ئێرانی بە تەواوی پێبەندی یاساکانی عێراق بن

11:37 - 13 خەرمانان 2722

موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە بە زمانی فارسی بڵاوی کردووەتەوە و وتوویەتی: "داوا لە زیارتەکارانی خەڵکی ئێران دەکەم بە هاتنیان بۆ وڵاتی عێراق، دەبێ بە تەواوی پێبەندی یساکانی ئەو وڵاتە بن".

ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان. موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پەیامێکی بە زمانی فارسی ڕووبە زیارەتکارانی ئێرانی بڵاو کردەوە و وتوویەتی کە ئەو زیارەتکارانەی کە لە ئێرانەوە بە مەبەستی زیارەتکردنی ڕوو لە عێراق دەکەن، دەبێ بە تەواوی پێبەندی یاساکانی ئەو وڵاتە بن.

 "سەدر" لەو پیوەندییەدا داوای لە بەرپرسانی عێراقی کردووە کە ئاسایشی گردبوونەوە مەزهەبییەکان بسپێرن بە هێزە ئەمنییەکان، نابێ بەهیچ شێوەیەک گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتە‌دا بکەن.

لە درێژەی پەیامەکەی "سەدر"دا هاتووە کە، داوای لە خەڵکی عێراق کردووە، لە کاتی هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ نێو خاکی عێراق لە هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەک خۆ بپارێزن و لەگەڵ هیزە ئەمنییەکان هاوکاریی بکەن، لەبەر ئەوەیکە لە نیو زیارەتکارانی ئێرانی بەرپرسی سپای پاسدارانی تێدایە و لە هەلێکی وا دەگەڕێن کە شەڕ و ئاژاوە دروست بکەن.

 ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا لەو وڵاتە ڕووبەڕووبوونەکان لە نێوان هەوادارانی سەدر و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ڕووی داوە و کیشە سیاسییەکان بە ئاکام نەگەیشتوون و "سەدر"ییەکان داوا لە ڕێژیم دەکەن کە دەستێوەردان لە کاروباری عێراقدا نەکەن.