کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ئەندامانی هەیئەتی زانستیی زانکۆکانی ئێران ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە

13:42 - 29 خەرمانان 2722

زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ئەندامانی هەیئەتی زانستیی زانکۆکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی "ژینا ئەمینیـ"ـیان مەحکووم کرد.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کوژرانی "ژینا ئەمینی" لەلایەن گەشتی ئیرشادی ڕێژیمەوە مەحکووم کراوە و داوای سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو کارەساتەیان کردووە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا جەخت لەسەر "مافی هەڵبژاردنی ئازادانەی پۆشینی جلوبەرگ"، "کۆکردنەوەی بنیادەکانی گەشتی ئیرشاد و ستادی ئەمری بە مەعرووف" و "پشتیوانی لە ماف و دابینکردنی ئەمنییەت و ئاسایش" بۆ ژنان کراوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هەروەها کاروباری ئەو بنیاد و ڕێکخراوانەی کە چاوەدێری بەسەر حیجابی ژنانەوە دەکەن بە "نایاسایی، غەیرە ئەخلاقی و دژە ئینسانی لە قەڵەم دراوە.