کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاڵپشتیی خەڵکی مەدەنی، هونەرمەندان و وەرزشوانانی غەیری کورد سەبارەت بە گیانلەدەستدانی "ژینا ئەمینی"

13:46 - 29 خەرمانان 2722

بۆ پاڵپشتی لە مانگرتن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵكی کوردستان و مەحکوومکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی زۆربەی کەسانی غەیرە کورد هەڵوێستیان گرت.

بە دوای گیانلەدەستدانی "مەهسا ئەمینی" ناسراو بە ژینا بەدەستی هێزەکانی گەشتی ئیرشادی ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانان، هاووڵاتییانی غەیری کورد لە زۆربەی شارەکانی ئێران پشتیوانیی خۆیان لەهەمبەر مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان سەبارەت بەم کارەساتە دەربڕی.

لەو پەیوەندییەدا بەشێک لە سینەماکاران بە شێوازی جۆراجۆری وەک "تاشینی سەر و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و پۆستی تایبەت بەم دۆخە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" وێڕای شەرمەزارکردنی گیانلەدەستدانی ژینا  بەدەستی مەئموورانی گەشتی ئیرشادی ڕێژیم ئەو کردەوەیان بە توندی مەحکووم کرد.

هەروەها وەرزشوانان بە دانانی پۆست و ڤیدیۆی تایبەت هاوخەمی و پشتیوانیی خۆیان بۆ بنەماڵەی ژینا و خەڵکی کوردستان دەربڕی.

خەڵکی مەدەنی لە زۆربەی شارە فارس و تورکنشینەکان بە ڕژانە سەرشەقامەکان و دانی دروشم بە دژی سیاسەتی تاران ناڕەزایەتیی خۆیان نیشان دا.