کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی پشتیوانییان لە مانگرتنی سەرتاسەریی خەڵکی کوردستان کرد

14:56 - 29 خەرمانان 2722

کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی لە باخی گشتیی ئەو شارە کۆ بوونەوە و پشتیوانییان لە مانگرتنی سەرتاسەریی خەڵکی کوردستان کرد.

 ئەندامانی حیزب بە هەڵگرتنی وێنەی "ژینا ئەمینی" و دانی دروشم، کوشتنی "ژینا"ی ٢٢ ساڵانیان مەحکووم کرد و پشتیوانییان لە مانگرتن و ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان کرد.

دوای بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی ٢٨ی خەرماناندا خەڵک لە شارەکانی کوردستان بەدەم ئەو داوایەوە هاتن و خەڵک بە داخستنی دووکان و بازاڕ و دواتر هاتنەسەر شەقام، ناڕەزایەتیی خۆیان بەو ڕووداوە نیشان دا و مەحکوومیان کرد.