سەدان هاونیشتمانی لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (خۆڕاگری)، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، لەگەڵ هاتنە سەرشەقامی خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی کوردستان لە ڕێژیمی دژەمرۆیی ئاخوندی و مەحکوومکردنی قەتڵی "ژینا ئەمینی" بە دەستی بکوژانی ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆر و جینایەتکارە، سەدان هاووڵاتیی کورد، لە شارەکانی بانه، سەقز، مەریوان، سنە، پاوە، کامێران، بیجاڕ، قوروە، دیواندەرە، تیکاب، شنۆ، مەهاباد و بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرکانی ڕیژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.