شاندێکى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران سەردانى بزووتنەوەى گۆڕانی کرد و پەیوەندییەکانى هەر دوو لایەن چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ڕوژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان شاندێکى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەد نەزیف قادرى بەرپرسى ناوەندى گشتیى پەیوەندییەکان، سەردانى مەکۆى سەرەکیى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن مستەفا سەید قادر و ڕێکخەر و ئەندامانى ژوورى پەیوەندییە سیاسییەکانەوە پێشوازیان لێ کرا.
لە دیدارێکدا گرینگیی پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لایەن و بارودۆخى ناوچەکە و کوردستان و یەکگرتنەوەى حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران تاوتوێ کرا.
هاوکات جەخت کرایەوە لەسەر گرینگیى یەکڕیزیی ماڵى کورد لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکاندا.