شاندێکی باڵای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی مەکتەبی کاروباری کۆمەڵایەتی و پێکهاتەکانی لە شاری سلێمانی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان، "بەڕێز حامید حاجی غالی" ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەب، لە بارەگای مەکتەبی کاروباری کۆمەڵایەتی و پێکهاتەکان، پێشوازیی لە شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری" بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکرات کرد.
لەم سەردانەدا چەند بابەتی پەیوەندیدار بە هەر دوو لایەن قسە و باسیان لێ کرا.