کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە دۆسییەی "ژینا ئەمینیـ"ـدا چەواشەکاری دەکات

13:09 - 30 خەرمانان 2722

هەواڵدەری "فارسـ"ـی سەر بە ڕێژیم لە زمانی سەرچاوەیەکی سەر بە ڕێژیمەوە هەوڵی ئەوەی داوە کە ڕاستییەکانی ڕووداوەکە بشارێتەوە و چەواشەکاری لە چۆنییەتیی ڕووداوەکە و باری تەندروستیی "ژینا"دا بکات.

ئەو سەرچاوەیە بڵاوی کردووەتەوە کە ژینا دوای ئەوەی کە جەڵتە لێی داوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە نەخۆشخانە دوو جاری دیکە تووشی جەڵتە بووە و لە "سی تی ئێسکەنـ"ـێک کە بۆی هەڵگیراوەتەوە، ناوبراو نەخۆشیی دڵی هەبووە.

ئەو هەواڵدەرییە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە کە "ژینا" لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە تۆمۆری مێشکی هەبووە و تووش بە نەخۆشی دیابێت بە ڕێژەی زۆر بووە.

ڕێژیم لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵی ئەوەی داوە کە پاساو بۆ کوشتنی ژینا بێێتەوە و ڕاستییەکانی ئەو ڕووداوە پەردەپۆش بکات.