![](/content/upload/1/news/55592_w920.jpg)
پاش بێ هیواییەکانی تاران، لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی بەرجام، نوێنەرێکی پێشووی مەجلیسی ڕێژیم بە ناوی "حشمەتوڵڵا فەلاحەتپیشە" وتوویەتی: "ئەگەر ئێران ئەو ڕێککەوتنە واژۆ نەکات لە یەک ساڵدا ٣٦ میلیارد دۆلار زەرەر دەکەین".
"فەلاحەتپیشە" نوێنەری پێشووی مەجلیسی ڕێژیم کە بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی بە پێویست دەزانێ، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان لە وتووێژەیکدا لەگەل کاناڵە نێوخۆییەکانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە ئاکامی وتووێژە ناوکییەکان لە نێوان ئێران وڵاتانی زلهێزی جیهانیدا وتوویەتی: "پێویستە ئێران ئەو ڕێککەوتنە واژۆ بکات پارە بلۆکەکراوەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران و ئەگەر ئەو کارە نەکات ئێران هەموو ساڵێک جیاواز لە گەمارۆ نێونەتەوەییەکان، ٣٦ میلیارد دۆلار زەرەر دەکات".
بەپێی ئەو ئامارانەی کە ناوەندە فەرمییەکانی ڕێژیم بڵاویان کردووەتەوە بەهۆی گەمارۆکانی سەر ئێرانەوە؛ مانگانە ئێران ٣ میلیارد دۆلار زەرەر دەکات و ئەگەر ئێران ڕێککەتنی ناویی لەگەڵ وڵاتانی زلهیزی جیهانیی واژۆ بکات ئەوە لانیکەم بەشێک لەو زەرەرە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران و ٢ هەزار و ١٠٠ گەمارۆی پێوەندیدار بە بەرنامەی ناوکی ئێرانەوە هەڵدەوەشێتەوە.
لە کاتێکدا کە خەڵکی ئێران بەهۆی گەمارۆکانەوە لە بارودۆخێكی خراپی ئابووریدا ژیان بە سەر دەبەن و ڕۆژانە بە دەیان کەس هەوڵی خۆکوژی دەدات، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، هەموو پارە و سەروت و سامانی ئەو وڵاتە ڕەوانەی گرووپە میلیشیا تێرۆریستەکانیان لە ناوچەکە و جیهان دەکەن و بەردەوام پشتیوانیی لە گرووپە تێرۆریستەکان دەکەن.