کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاسپاردەى هەکێرى نێودەوڵەتى ئانانیمۆس بۆ خەڵکى ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەی کردەوەکانی تاران

12:08 - 31 خەرمانان 2722

گرووپی هەکێریی بە ناوبانگی نێودەوڵەتیی "ئانانیمۆس" بەنیسبەت کۆنتڕۆڵکرانی هێڵەکانی ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ڕێژیمەوە، بەرچاوڕوونییەکی بۆ خەڵکی ئێران بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، گرووپی هەکێریی نێودەوڵەتیی "ئانانیمۆس" بەرچاوڕوونییەکی بۆ خەڵک بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەی کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هێڵەکانی ئینتێرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆنترۆڵ کردووە بە شێوەیەک کە ئەگەر فیلتێرشکێن نەبێ ناتوانن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنن، لەو بەرچاوڕوونییەدا باسی لەوە کردەوە کە پێویستە لە مروورگەری "tor" کەڵک وەربگرن چونکە ئەو مروورگەرە کۆنترۆڵ ناکرێ و بێ فیلتێرشکێنیش کار دەکا.

گرووپی هەکێریی ئانانیمۆس لە درێژەی ئەو چەند ڕۆژەدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە خراپترین شێوە خەڵک سەرکوت دەکات و ئازاریان دەدا، فیلتێریشی خستووەتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەم گرووپە هەکێرییە بە بڵاوکردنەوەی تویتێک بە زمانی فارسی ڕوو لە خەڵکی خۆپیشاندەر ڕایگەیاند کە، پێویستە خەڵکی ئێران مروورگەری "tor" بەکار بێنن لەبەر ئەوەیکە نە دەتوانرێ لەلایەن ڕێژیمەوە کۆنتڕۆڵ بکرێ و نە دەشتوانرێ فیلتێر بخرێتە سەری، بۆیە باشترین کار ئەوەیە دژی دەسەڵاتی تاران و لەقاودانی کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیم ئەو مروورگەرە بەکار بێنن.