کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‎ئاگادارییەک لەلایەن ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە

16:09 - 31 خەرمانان 2722

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی پیلانێکی مەترسیداری ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە:

بە ئاگاداری خەڵکی تێکۆشەری کوردستان ڕادەگەیەنین کە بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند شاری کوردستانەوە بە دەستمان گەیشتوە، بەرپرسانی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات پیلانیان دارشتوە کۆمەلێک جاش بە لیباسی پێشمەرگە و بە دروشمی حیزبی لەنێو خۆپێشاندانەکان تەقەی هەڕەمەکی لە خەڵک بکەن. ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم پیلانە تەنیا و تەنیا بە مەبەستی بەدناوکردنی پێشمەرگەیە و گۆڕینی ئاراستەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەرەو ئاقارێکی دیکەیە. هەروەها ئەو نیازەی لە پشتە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان بیانووی سەرکوتی زیاتریان دەست کەوێ.

‎هەربۆیە بە خەلکی کوردستان ڕادەگەینین، وریای ئەم پیلانە مەترسیدارەی ڕێژیم بن و ڕێگا نەدەن ڕەوتی خۆپێشاندانەکان بکەویتە دەست ژوورە  فکرییەکانی سپای پاسداران و ئیتلاعات.

‎هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە کردەوەی شۆڕشگێرانە و ڕەفتاری جوان دەناسرێتەوە و کردەوکانی سەلمێنەری ئەم ڕاستییەن.

‎ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

‎٣١ ی خەرمانی ١٤٠١ هەتاوی