
گرووپی هەکێریی ئانانیمۆس بڵاوی کردووەتەوە کە ٣٠٠ کامێرای چاوەدێریی لە ئێران هاک کردووە.
پێشتریش ئەو گرووپە بڵاوی کردبووەوە کە ماڵپەڕی سەرکۆماریی ڕێژیمی ئێرانی هاک کردووە. هەر ئەو گرووپە ماڵپەڕی پزیشکی دادوەریشی لە ئێران هاک کردووە.
چەندی ماڵپەڕی دیکەی ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێران لەلایەن ئەو گرووپەوە هاک کراون.
هەروەها ئەو گرووپە ڕوو بە ڕێژیمی ئێران ڕاگەیاندووە؛ دەست دەکات بە هێرشکردن بۆ سەر ماڵپەڕەکان و بڵاوی کردووەتەوە "ئێمە لە دنیای خوازەکیدا دەتانکوژێنینەوە و خەڵکیش ئێوە لە دەسەڵات دێننە خوارەوە".
گرووپی هەکێریی ئانانیمۆس، لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان بە کوشتنی "ژینا ئەمینی" لەلایەن ڕێژیمی ئێران هێرشی سایبێریی کردووەتە سەر بنکە و ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێران.