کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی ١٢ هاووڵاتیی "بەهایی" لەلایەن وەزاەتی ئیتلاعاتی ڕیژیم لە مازەندەران

13:13 - 13 خەرمانان 2722

وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، ١٢ هاووڵاتیی لە پارێزگای مازەندەران بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەسبەسەر کردووە.

هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە،   ١٢ هاووڵاتیی بەهایی، لە مازەندەران بە تۆمەتی سیخوڕی و پێوەندیی نهێنی لەگەڵ ئیسرائیل، دەسبەسەر کردووە.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام لەگەڵ کەمینە ئایینییەکانی ئێران بە دڕندانەترین شێوە هەڵسوکەوتی کردووە و ئایینی بەهاییەکان بە فەرمی ناناسێ و کەمینە ئایینییەکان لەلایەن دەسەلاتدارنی ڕێژیمەوە لە هەموو بووارێکەوە دەچەوسێنەوە.

کەمینە ئایینییەکان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەسبەسەر و داداگایی دەکرێن، ماڵەکانیان لێ دەسووتێنن و تەنانەت لە خوێندن لە زانکۆکانیش بێبەش دەکرێن.

ئازار و ئەشکەنجە و کوشتاری بەهاییەکان لە ئێراندا مێژوویەکی ٢٠٠ ساڵەی هەیە ئەو ئازار و ئەشکەنجەیە لەگەڵ هاتنە سەر کاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی.