کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە کوردستان بۆ سەرکوتی خەڵک کەڵک لە جاش و بەسیجەکان وەردەگرێت

12:28 - 1 رەزبەر 2722

ڕێژیم لە کوردستان بۆ سەرکوتی خەڵکی ناڕازی و ڕاپەڕیو لە شەقامی شارەکان، کەڵک لە هێزی جاش و بەسیج وەردەگرێت.

سەرچاوەیەک بە  ماڵپەڕی کوردستان میدیای  ڕاگەیاندووە کە ڕێژیم بەتایبەت لە شاری بۆکان هێزی بەسیجی قوتابخانە و بەسیجی گوندەکانی کۆ کردووەتەوە و مانۆڕیان پێ لێ دەدات.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کردووە کە ئەو هێزانەی ڕێژیم کە مانۆڕیان پێ لێ دەدات، لە منداڵی پازدە ساڵە تا پیری شەست ساڵەیان تێدا بووە.

ڕێژیم لە کوردستان بۆ سەرکوتی خەڵک کەڵک لە خەڵکی خۆجێیی کە فریوی سیاسەتی ڕێژیمیان خواردووە وەردەگرێت و هەوڵی ئەوە دەدا کە شەڕی خەڵکی وەزاڵەهاتوو بە خەڵکی ناوچەکە بکات.