کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە شارەکانی پارێزگای ورمێ خاڵی پشکنیی داناوە

12:04 - 1 رەزبەر 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیم بۆ سەرکوتی ڕاپەڕینی خەڵک لە زۆربەی شارەکانی کوردستان خاڵی پشکنینی داناوە.

بەپێی زانیارییەکان ڕێژیم  لە شوێنی هاتنەژووری شارەکانی بۆکان، سەقز، میاندواو و هەروەها فەلەکە و شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارانە و بەردەم فەرمانداری، شارەداری و کۆی ئیدارەکان خاڵی پشکنینی داناوە و هاتوچۆی خەڵکی بە چڕی خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە.

جێگای ئاماژەیە کە لە زۆربەی ئەو شوێنانە بەکرێگیراوانی ڕێژیم جێگیرن و خەڵک دەپشکێنن.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە شارەکانی کوردستان ئینتێرنێت بە تەواوی پچڕاوە.