کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نووسەری "قەرەچ" دکتورای شانازیی مافی مرۆڤی پێ بەخشرا

13:09 - 13 خەرمانان 2722

"سەلیم حەقیقی" نووسەری ڕۆمانی "قەرەچ" لەلایەن لێژنەی ڕێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ لە ئامریکا، دوکتورای شانازیی پێ‌بەخشرا.

"سەلیم حەقیقی" نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی شاری شنۆ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێستا دانیشتووی وڵاتی "نۆروێژ"ە، ساڵی ٢٠٢١ ژیان و بەسەرهاتی خۆی لە چوارچێوەی ڕۆمانێکدا بە ناوی "قەرەچ" چاپ و بڵاو کردەو.

 ئەم ڕۆمانە پێشوازییەکی زۆری لێکرا و بڕیار دراوە وەربگێردرێتەوە بۆ سەر چەند زمانی دیکەی جیهانیش.

نووسەری ئەو ڕۆمانە کە هەوڵی داوە خەیاڵ و ڕاستیی ژیانی بکاتە هەوێنی ئەم بەرهەمە،  لە ڕووداوێکی سەیروسەمەرەدا  لە  نێوەڕاستەکانی دەیەی نەوەدی زایینی لە ناوچەیەکی باشوروری کوردستان، بە مەبەستی ڕاستکردنەوەی بە ڕێژیمی ئێران دەکوژرێ و تیرۆر دەکرێ، بەڵام دیسان لە مەرگ ڕزگار دەبێ، ئەو بۆ درێژەی دەچێتە بەغدا و لەوێش تووشی ڕووداوی سەیر دەبێ.

دوای هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی ڕۆمانی "قەرەچ" لێژنەی ڕێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ لە ئامریکا لە عێراق، دکتورای شانازیی مافی مرۆڤی وەک ڕێز لێنان بەخشییە نووسەری ئەم ڕۆمانە.