بەشی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات کۆبوونەوەێکی بۆ بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەکانی حیزب لە هەرێمی کوردستان پێک هێنا.
ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
سەرەتای کوبوونەوەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و پاشان ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بەتایبەت شەھیدانی ڕاپەڕینی جەماوەریی ڕۆژھەڵات دەستی پێ کرد.
پاشان "حەسەن قادرزادە" بەرپرسی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، باسێکی لەژێر ناوی یەکگرتنی حیزب و ئاکامەکانی هەروەها چۆنیەتیی چالاکترکردنی کار و تێکۆشانی حیزب، لەنێو کۆمیتە و ئەندامانی حیزبدا کرد، ناوبراو کوشتنی "ژینا ئەمینی" و ئاکام و لێکەوتەکانی دوای ئەو جینایەتەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و سیاسەت و ھەڵوێستەکانی حیزبی بە وردی شی کردەوە.
دواتر "تاهیر مەحموودی" جێگری ناوەندی تەشکیلاتی حیزب باسێکی لە سێ بەشدا پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
١ـ دەسکەوتەکانی یەکگرتنەوەی حیزب لە مانگی ڕابردوودا
٢ـ ڕۆڵی کورد و حیزبی ئێمە بەتایبەتی لەو خوپێشاندانەی دواییدا
٣ـ ماف و ئەرکی ئەندامانی حیزب هەروەها پێداگری لە سەر ئوسوول و پرنسیپەکانی حیزب
بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بە ڕا و بۆچوونی بەشدار بووان.