کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان کۆچی دوایی کرد

17:09 - 2 رەزبەر 2722

ڕۆژی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، حاجی ''ئەبووبکر وەفایی'' ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی بۆکان بەهوی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

حاجی ئەبووبەکر ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان بووه.

دوای خەباتی ئاشکرای حیزب پەیوەندیی بە حیزبەوە گرتووە و هەمیشە یارمەتیدەری تێکۆشەرانی دێموکرات بووە و لە ناوچەش کەسایەتییەکی بەرزی هەبووه.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵک لە گوندی ''هەباس ئاوا'' بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.