کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆخی جەستەیی دوو مێرمنداڵ لە بۆکان نالەبارە

17:37 - 2 رەزبەر 2722

دوو مێرمنداڵ لە بۆکان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار بوون و دۆخی جەستەییان نالەبار ڕاگەیەندراوە.

لە بۆکان دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی "ئومید سەبزی" و "محەممەد مەلکی"، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان بریندار بوون و دۆخی جەستەییان نالەبارە.
"ئومید سەبزی" بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی تاران چاوی کوێر بووە.

 "محەممەد مەلەکی"ش ساچمە بەر دڵی کەوتووە و دۆخی جەستەیی نالەبارە.

لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی کوردستاندا سەدان هاووڵاتی بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی تاران بریندار کراون.

لەم خۆپیشاندانەدا هێزەکانی ڕێژیمی تاران ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵکی ناڕازی دەکەن.