کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واشنتۆن پۆست: ڕێژیمی ئێران لە ڕووخان نزیک بووەتەوە

09:33 - 3 رەزبەر 2722

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەسەر ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی ئێران و کوردستان نووسی: "ڕێژیمی ئێران زۆر لە ڕووخان و لەنێوچوون نزیک بووەتەوە".

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە بابەتێکدا لەژێر ناوی شۆڕشی سەرتاسەریی ئێران، بە ئاماژە  به شۆڕشەکانی وڵاتانی میسر و توونس و بە تێكشکان و ڕووخانی ئەو دوو وڵاتە نووسی: "هەرچەندە بە ڕەواڵەت هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم خەریکی کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکەن، بەڵام ئەو شۆڕشە بە ڕێبەریی کچان و ژنان بەدژی ئەو کەسانەی کە ٤٠ ساڵە دەسەڵاتی ئێرانیان بەدەستەوە گرتووە ڕێک خراوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژیمی ئێران زیاتر نزیک دەکاتەوە لە ڕووخان".

ئەو ڕۆژنامەیە لەدرێژەدا بە جەختکردنەوە لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە و هەروەها ئاماژە بە شۆڕشە سەرتاسەرییەکەی خەڵکی ئێران و بەتایبەتی کوردستان، نووسی: "دەبێ کۆمەڵگەی جیهانی بۆ هەتاهەتایە بە بینینی خواستی خەڵک و ئەو شۆڕشە، شێوازی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بگۆڕن، بەتایبەتی دەوڵەتی جەو بایدن، دەبێ ستراتێژییەکەی بەنیسبەت بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بگۆڕێ و یارمەتیی خەڵکی ئێران بکات بۆ دابینکردنی ژیانێکی باش و کۆمەڵگەیەکی ئازاد".