کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گێرەشێوێنیی بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شاری سنە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕەوتی خۆپیشاندانەکان

11:44 - 3 رەزبەر 2722

لە شاری سنە بەکرێگیراوانی سپای تێرۆریستیی پاسداران هەوڵ دەدەن خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا ببەن و بۆ ئەو مەبەستەش بۆ خۆیان هەڵدەکوتنە سەر شوێنە گشتییەکان و وێرانی دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە، لە پیلانێکی ئاژەوەگێڕیدا دەیانهەوێ ڕەوتی خۆپیشاندانەکان بە لاڕیدا ببەن و بۆ خۆیان هەڵدەکوتنە سەر شوێنە گشتییەکان ئەو شارە وەکوو بانکەکان، مزگەوتەکان، دامودەزگا گشتییەکان و شوێنە پیرۆز و ئاییییەکانی خەڵک و بە تەواوی دەیانشێوێنن و ئەم کردەوانەش بە ئەستۆی خەڵکدا دێنن بۆ ئەوەی بڵێن خەڵک هەڵدەکوتنە سەر شوێنە گشتییەکان، بەڵام پیلانەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ خەڵک ئاشکرا بووە و ناشاردرێتەوە.

لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران، ڕێژیمی ئێران هەمان پیلان جێبەجێ دەکا.

گرتە ڤیدیۆکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەتەوە دەرخەری ئەوەن کە کۆماری ئیسلامی هەموو کارێکی نەشیاو و تێکدەرانە ئەنجام دەدا و بە ئاشکرا دیارە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی خامنەیی هەڵدەکوتنە سەر دووکان، ماڵ و شوێنە گشتییەکان و بەئەنقەست دەیانشکێنن و وێرانی دەکەن و دواتر دەڵێن خۆپیشاندەران وایان لێ کردووە،  بەڵام خەڵکی ئێران و کوردستان لەوە تێگەیشتووە کە کۆماری ئیسلامی بەردەوام بەدژی خەڵک پیلانی تێکدەرانە و تێرۆریستی دەگێڕێ.