کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە کانادا

11:37 - 3 رەزبەر 2722

کوردستانییان و ئێرانییانی دانیشتووی وڵاتی کانادا بۆ مەحکوومکردن و شەرمەزارکردنی تاوانی کوشتنی "ژینا ئەمینی"، بە دەستی جەلادانی ڕێژیم خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشت و داوای ماڵی کورد لە کانادا لە شاری تۆرێنتۆ بۆ دووهەمین جار کوردستانییان و ئێرانییەکان لە هەموو توێژ و لایەنەکان لە شەقامی یانگ، مەیدانی مەلەسمەن کۆ بوونەوە و تا درەنگانی شەو بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، مەرگ بۆ دیکتاتۆر، مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامی و گەلێ دروشمی دیکە درێژەیان بە خۆپێشاندانەکان دا.

شەقامەکە بە یەکجاری تەرخان کرا بۆ خۆپیشاندەران کە خۆی لە هەزاران کەس دەدا و بڕیارە ئەو خۆپیشاندانانە بۆ پشتیوانیی لە شۆڕشی خەڵکی ناڕازیی ئێران و بەتایبەتی کوردستان هەموو ڕۆژێک ئێوارە بەڕێوە بچێ.