کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران "عەلی کەریمیـ"ـی بە "محاربە و افساد فی الارض" تاوانبار کرد

13:33 - 3 رەزبەر 2722

حەمیدڕەزا محەممەدی" پارێزەی دادگوستەریی ڕێژیم، "عەلی کەریمی" وەرزشوانی پێشووی فووتباڵی ئێرانی بە "تشویق بە محاربە" و "افساد فی الارض" تاوانبار کردووە و وتوویەتی ناوبراو دەبێ لە ڕێگای پۆلیسی ئینتێرپۆلەوە بخرێتە ژێر چاوەدێرییەوە.

هاوکات لەگەل وتەی محەممەدی "حەمید ڕەسایی" نوێنەری پێشووی تاران لە مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی، دەبێ وەک دەوڵەتی تورکیە کە چۆن ماڵ و دارایی "هاکان شوکور" وەرزشوانی بەناوبانگی فووتباڵی ئەو وڵاتەی زەوت کرد ئێمەش دەبێ ماڵ و دارایی "کەریمی" زەوت بکەین و ویلایەکەی لێ بفرۆشین.

میدیا و بەرپرسانی ڕێژیم ناوبراویان وەک "سلێبریتییەکی خیانەتکار" وەسف کردووە کە لە کاتی قەتڵی حکوومەتیی "ژینا"دا دژی جینایەتەکانی ڕێژیم دژکردەوەی نیشان داوە.

"عەلی کەریمی" پێشتریش پشتیوانیی لەو خۆپیشاندانە سەرتاسەرییانەی کردووە کە لە کوردستان و ئێران بەڕێوە چوون.

"کەریمی" وەرزشوانی خانەنشینکراوی ئێران لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە بەشێوەی کارامە دەستی بە یاری تۆپی پێ کردووە و لە ساڵەکانی ١٣٧٥ هەتا ٩٣ لە لیگەکانی ئێران، ئیمارات، قەتەر و ئاڵمان پێشینەی یاریکردنی هەیە.