کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارلمانتارێکی کانادا: دژی کوژرانی ناحەقی ژینا ئەمینی هەڵدەستمەوە

19:28 - 3 رەزبەر 2722

''تام کمیک'' نوێنەری پارلمانی کانادا لە پێوندی لەگەڵ کوژرانی "ژینا ئەمینی" وەک کچە کوردێک هەڵوێستی دەربڕی و لە پارلمانی کانادا وتوویەتی کە کانادا پێویستە لەگەڵ تاران توند بێ و سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێنێت.

''تام کمیک'' لە قسەکانیدا وتوویەتی: ''من ئەمڕۆ بۆ وەبیرهێنانەوەی ژیانی "ژینا ئەمینی"، خاتوونێکی ٢٢ ساڵەی کورد، خەڵکی سەقز، کە بەدەستی پۆلیسی ئەخلاق (گەشتی ئیرشاد) بە ناحەق کوژرا هەڵدەستمەوە، کە بوو بەهۆی دەستپێکی ناڕەزایەتییەکی بەرچاو لە کوردستان و ئێراندا''.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی نوێنەری پارلمانی کانادا هاتووه، گوناحی ئەو بە بەڕێوەنەبردنی حیجاب بە شێوەیەکی باو و ئەڵبەتە کورد بوونیشی دانراوە.

کوردەکان لە ئێراندا لێیان قەدەغە دەکرێ کە ناوی کوردی بۆ منداڵەکانیان هەڵبژێرن. زمانی خۆیان لێی قەدەغەکراوە، هەر ئەو جۆرەی فەرهەنگەکەیان لێ قەدەغە کراوە.

ژینا لەجێی هەرکامە لە کچەکانمان یان هاوڕێکانمانە. ئێمە هەرکامە و ژینایەک لە ژیانماندا هەیە.

دەوڵەتی کانادا پێویستە لە هاوپێوەندی لەگەڵ کوردەکان و ئێرانییەکان لە داوای عەداڵەت بۆ ژینا هەڵسێتەوە.

کانادا پێویستە لەگەڵ تاران توند بێ و سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێنێت.

ناوی ئەو ژینا (مەهسا) ئەمینی بوو، ناوەکەی بێننە سەر زمان لە هاوپێوەندی لەگەڵ کوردەکان و ئێرانییەکان کە دژ بە چەوسێنەرانی تاران لە خەباتدان.