کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک لە کوردستان کوژرا

19:18 - 3 رەزبەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەر، جاشێک بە ناوی "عەباس فاتمییە" کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا ڕۆڵێکی زۆری لە سەرکۆت و دەسبەسەریی لاوەکانی شاری "ورمێـ"ـدا هەبوو، بە سزای کردەوەکانی خۆی گەیشت.

ئەو جاشە ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان لە خۆپیشاندانەکاندا بریندار کراوبوو و ئەمڕۆ یەکشەممە بە سزای کردوەکانی خۆی گەیشت.

"عەباس فاتمییە" چەند ڕۆژ بوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە خەوێندرابوو و ئەمڕۆ بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت.

ناوبراو دانیشتووی ناوچەی "ئەنزەل" لە شاری "ورمێ" بوو.