کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەلەوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد ڕێکۆردی جیهانیی "ماراتۆنـ"ـی تۆمار کرد

12:57 - 10 خەرمانان 2722

"جەماڵ ڕەسووڵی" مەلەوانی خەڵکی شاری مەهاباد لە بواری خۆڕاگری و مانەوەی زۆر لە ئاودا ڕێکۆردێکی جیهانیی تۆمار کرد.

ئەو مەلەوانە کوردە بە پێوانی ٢٣.٢٧٠ کیلۆمیتر ڕێڕەوی ئاوی لە ماوەی ٥ کاتژمێر و چل خولەکدا ڕێکۆردی جیهانیی "ماراتۆنـ"ـی تۆمار کردووە.

ناوبراو پێشتر ٢٠.٨ کیلۆمیتری لە ١٢ کاتژمێردا پێوابوو.

"جەماڵ ڕەسووڵی" هەروەها پێشتر بە دەست و پێی بەستراو مەودای ٤.٣ کیلۆمیتری لە ئاودا بە یەک کاتژمێر و ٥٩ خولەک پێواوتبوو.