کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەقز/ بانگهێشتی کەسایەتییەکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

12:41 - 4 رەزبەر 2722

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان کەسایەتیی فەرهەنگی، سیاسی و هونەریی ئەو شارەی بانگی ئیتلاعات کردووە.

لەم چەند ڕۆژەدا لە شاری سەقز دەیان کەسایەتیی فەرهەنگی، سیاسی و هونەری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کران و لێکۆڵینەوە و هەڕەشەیان لێ کراوە.

جێگەی ئاماژەیە کە چەند کەس لەو کەسایەتییانە مۆبایلەکانیان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە دەستی بەسەردا گیرابوو و هەروەها هەڕەشەیان لێ کردوون کە ئەگەر لە خۆپیشاندانەکان بەشداری بکەن، دەسبەسەر و لە کارەکانیشیان دوور دەخرێنەوە و نابێ بە هیچ شێوەیەکیش خەڵک هان بدەن.

هەروەها پلەی چەند مامۆستایان لە سەقز هێناوەتە خوارەوە و ناچار کراون قوتابخانەکانیان بگۆڕن.