کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی ئاماری خۆپیشاندانەکانی مانگی خەرمانان لەلایەن ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتەوە

12:53 - 4 رەزبەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەرمانانی ١٤٠١، لە کوردستان و ئێران ئامارێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئەم ئامارە بەم شێوەیە:

لە سەرجەم شارەکانی کوردستان ٢٢٥ کەس دەسبەسەر کراون.

لەو ڕێژەیە ٣١ کەس ژن و ١٩٤ کەس پیاون.

لەوانە ٨٨ کەسیان سەر بە پارێزگای "ورمێـ"ـن و ٧٥ کەسیشیان سەر بە پارێزگای "سنە"ن و ٣٩ کەس سەر بە پارێزگای "کرماشان" و ٢٣ کەس سەر بە پارێزگای "ئیلامـ"ـن.

هەروەها بەپێی ئاماری ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات، لە خۆپیشاندانەکانی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، ٢٥ کەس لە کوردستان شەهید کراون کە ١ کەسیان ژن بووە و ٢٤ کەسیان پیاو بوون. لەوانە ١٠ کەسیان سەر بە پارێزگای "ورمێ"، ٦ کەس پارێزگای "سنە"، ٥ کەس سەر بە پارێزگای 'ئیلام"، و ٣ کەس سەر بە پارێزگای "کرماشانـ"ن و ١ کەس کوردی "قووچان" لە پارێزگای خوراسان بووە.

لە خۆپیشاندانی مانگی خەرمانان لە کوردستان زیاتر لە ٣٠٠ کەس بریندار کراون کە ناو و شوناسی ٣٩ کەسیان ڕوونە، کە ٥ کەسیان ژن و ٣٤ کەسیان پیاون و کە چوونەتە نەخۆشخانە و ناسراون.

لەوانە ٢٩ کەسیان سەر بە پارێزگای "ورمێ" ٧ کەس سەر بە پارێزگای "سنە"، ٢ کەس سەر بە پارێزگای "ئیلام" و ١ کەسیان سەر بە پارێزگای "کرماشانـ"ـە.

هەروەها تێبینی کراوە کە ئاماری بریندارەکان زیاتر لە ٩٠٠ کەسن و زۆربەیان نەیانوێراوە بچنە نەخۆشخانە و لە ماڵان دەرمان کراون.

ئەو خۆپیشاندانانە زیاتر لە ٩٦ شاری ئێرانی گرتووەتەوە و لە شارە غەیرە کوردەکان ١٧ شەهیدیان هەیە و زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیراون.

لە ڕەوتی ئەو خۆپیشاندانانەدا، زیاتر لە ٨٠ کەسایەتیی بیانی و ئێرانی، پشتیوانی خۆیان لە خۆپیشاندەران دەربڕیوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی تەشکیلات