کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فاکس نیوز: ڕێککەوتنی نوێی ناوکیی لەگەل ئێراندا، دەورلێدانەوەی کۆنگرەیە

11:22 - 14 خەرمانان 2722

بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی دەروەی ئامریکا وتوویەتی: "ڕەشنووسە پێشنیارییەکەی یەکیەتیی ئورووپا بۆ ئێران سەبارەت بە بووژانەوەی بەرجام کە دەوڵەتی جەو بایدن پەسەندی کردووە، کۆنگرەی ئامریکا دەور لێدەداتەوە".

هەواڵدەریی "فاکس نیوز"، لە وتووێژێکدا لەگەڵ "گابریێڵ نۆرۆنیا"، ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری ئەو بەرپرسە پێسوویەی وەزارەتی دەروەی ئامریکاوە سەبارەت بە ڕەشنووسی یەکیەتیی ئورووپا بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی نووسیویەتی کە ڕەشنووسی یەکیەتیی ئورووپا بۆ ئێران کە دەوڵەتی جەوبایدن پەسەندی کردووە بە شێوازێک داڕێژراوە کە کونگرەی ئەمریکا دەر لێدەداتەوە و هێزی چاوەدێری لە کۆنگرە وەردەگرێتەوە.

ناوبراو لەدڕێژەدا باسی لەوە کردووە دەوڵەتی جەو بایدن، ڕەزامەندیی دەربڕێوە کە بڕیارنامەی" ١٣٨٧٦" کەبەپێی ئەو بڕیارنامەیە عەلی خامنەیی، ئیبراهیم ڕەئیسی و حوسێن دێهقان فەرماندەی سپا، گەمارۆیان خراوەتەسەر وەلابنێ.

لەلایەکی دیکەوە تێد کرووز، سێناتۆری کۆماریخواز بە هەواڵدەریی فاکس نیوزی ڕاگەیاندووە کە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمێکی تێرۆریست وەکوو ڕێژیمی ئێران، تەنیا زەرەری زۆرە و ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە بکرێ، ئێران زۆر بە ئاسانی دەستی بەچەکی ناوکیی ڕادەگات.