کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیاندراوی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

14:17 - 4 رەزبەر 2722

ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە :

خەڵکی شۆڕشگێڕ و بەشەڕەفی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دەستدرێژیی چەکداری خۆی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، کە بە چەکی قورسی جۆراوجۆر ناوچە شاخاوییەکانی سیدەکانی تۆپباران کردووە، کاژمێر ١١:٢٥ دەقیقەی ئەمڕۆش بە کاتی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان دوو بنکەی گەڕۆکی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لەو دەڤەردا کردۆتە ئامانج.

ئەو کردەوە دژی گەلییەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە خۆشییەوە هیچ چەشنە زیانێکی بۆ خەڵکی ناوچەکە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە دواوە نەبووە.