کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازار و ئەشکەنجەدانی چالاکێکی دەسبەسەرکراو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

14:37 - 4 رەزبەر 2722

''ژینا مودەڕس ‌گورجی''، چالاکی مافی ژنان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری سنە دەسبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، "ژینا مودەڕس گورجی" چالاکی مافی ژنان و بەرپرسی ئەنجومەنی "ژیڤانۆ"ـی شاری سنەیان، دەسبەسەر و لە کاتی لێپرسینەوەدا بەتوندترین شێوە ئازار و ئەشکەنجەیان داوە.

بەپێی زانیارییەکان هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە کاتی لێپرسینەوەدا چاوی ژینایان بەستووە بۆ ئەوەی کە کەسانی ئەشکەنجەکەر نەناسێتەوە.

"ژینا مودەڕس‌گورجی" لە دوای ئازار و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ژنانی شاری سنە و لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرتووە.

لەو پێوەندییەدا چالاکانی مەدەنی و ئەنجومەنی نۆژین پشتیوانی خۆیان لە ناوبراو و هەموو دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە دەربڕیوە.